به‌دواداچوون بۆ هۆكارى مانگرتنى چاكسازییه‌كانى سلێمانى ده‌كرێت
به‌مه‌به‌ستى گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر میكانیزمى به‌دواداچوونه‌كان بۆ هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوو كۆتایی به‌ژیانى هات و مانگرتنى به‌شێك له‌چاكسازییه‌كانى سلێمانى، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 2020/1/21، لیژنه‌ى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى و داكۆكیكردن له مافى مرۆڤ له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى رۆمیۆ هه‌كارى سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزمى به‌دواداچوونه‌كان بۆ هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى هاووڵاتى (مه‌جید هه‌رووتى) كه‌پیشه‌ى پێشمه‌رگه‌بوو كرا، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه قسه‌ى دژبه‌یه‌ك له‌نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و خانه‌واده‌ى پێشمه‌رگه‌كه هه‌یه.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كان و پرسی مانگرتووانى به‌شێك له‌چاكسازییه‌كانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى كه‌ماوه‌یه‌كه لیژنه‌كه چاودێریى دۆخى ئه‌و چاكسازییانه ده‌كات بۆ ده‌ستنیشانكردنى هۆكاره‌كانى.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا لیژنه بڕیاریدا ئه‌مڕۆ سێشه‌مه به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر هۆكارى گیانله‌ده‌ستدانى پێشمه‌رگه‌كه سه‌ردانى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بكات بۆئه‌وه‌ى له‌نزیكه‌وه بگه‌نه راستیى هۆكاره‌كانى گیانله‌ده‌ستدانه‌كه.
هه‌وروه‌ها لیژنه بڕیاری ئه‌وه‌شیدا كه‌هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌مه نوێنه‌رى خۆى بنێرێته ئه‌و چاكسازییانه‌ى سلێمانى كه ده‌ستیانكردووه به‌مانگرتن بۆئه‌وه‌ى دواین كێشه‌و گرفته‌كانیان وه‌ربگرن و به‌فه‌رمى بیگه‌یه‌نێته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان.