به‌سه‌رپه‌رشتیى هێمن هەورامی كۆبوونه‌وه‌ى فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌ڕێوه‌چوو
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆچوارشەممە ٢٢/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی منی نبی قه‌هوه‌جی سكرتێری په‌رله‌مان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هەر نۆزدە لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه هێمن هەورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له وته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشيی له لیژنه‌كانی په‌رله‌مان كرد بۆ كاره‌كانیان له‌ماوه‌ى رابردوودا و ئاماده‌كاری و هه‌وڵه‌كانیان بۆ كاره‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان و تیشكی خسته‌سه‌ر کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی کوردستان کە بەشێکی دانيشتنەکە تایبەتە بە شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت)، هه‌روه‌ها باسی لە گرنگی چاودێری و به‌دواداچوونی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ كاره‌كانی حكومه‌ت له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌ماندا کرد.
پاشان هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند خاڵێكی گرنگی خسته‌ڕوو، له‌وانه هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری لیژنه‌كان له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا به‌پێی كۆنووسی كۆبوونه‌وه‌كان و به‌رنامه‌ى كار‌و چالاكى و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان له وه‌رزی داهاتوو، و گرنگیدان و كاركردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاساكانی حكومه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كان به‌به‌شداریی سه‌رجه‌م ئه‌ندامەکانیان .
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌كان دووپاتیان له چاودێریكردن و به‌دواداچوونیان بۆ كاروباره‌كانی لیژنه‌كانیان کردەوە ، و راوبۆچوونیان له‌سه‌ر فراوانبوونی كارى لیژنه‌كانیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تیی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاساو ئاماده‌كردنی ڕاپۆرت له‌باره‌یانه‌وه و سه‌ردانی مه‌یدانیی لیژنه‌كان و به‌دواداچوون و بانگهێشتكردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له داموده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌دواداچوونی كاروبارى تایبه‌ت به لیژنه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆدا خستەروو.