حكومه‌تى هه‌رێمی کوردستان ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ په‌رله‌مانی کوردستان خستەروو
له دانیشتنى ئه‌مڕۆدا شاندی دانوستاندكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت) بۆ په‌رله‌مانى كوردستان خسته‌ڕوو.
سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 23/1/2020، به‌سه‌رۆكایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (16)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه بریتی‌بوو له یه‌كه‌م: ئاماده‌بوونی شاندی دانوستاندكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالی سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2020 و كه‌یسی نه‌وت).
دووه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی به‌ڕێز (د.گه‌لاوێژ عبید عثمان) په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری راوێژكاریی بۆماوه‌یی نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له مادده‌ی (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
سه‌ره‌تاى دانیشتنه‌كه كه شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌یبوو كه پێكهاتبوون له ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیرى دارایی و د. دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان و خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى هه‌رێم وبە‌غدا و د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران.
هێمن هه‌ورامى جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا و گه‌لى كوردستان دانیشتنه‌كه‌ى كرده‌وه‌و لە دەستپێکی دانیشتنەکەدا په‌یامى پیرۆزبایی پەرلەمانی کوردستانی به‌بۆنه‌ى "(2)ى رێبه‌ندان ساڵیادى دامه‌زراندنى كۆمارى کوردستان لە مەهاباد" ئاڕاسته‌ى گه‌لى كورد كرد و رایگه‌یاند: لە یادی پڕ شکۆی ٧٤ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد بەناوی پەرلەمانی کوردستانەوە وێرای بەرز و پیرۆزراگرتنی ئەم یادە پڕ شکۆیە سەری رێز و نەوازشی خۆمان دادەنوێنین بۆ بۆ گیانی پێشەوا قازی محمد و بارزانی نەمر و تێکڕای ئەو تێکۆشەر و شۆڕشگێرانەی کە لە پێناو دروستکردنی کۆماری کوردستان و پاراستن و بەرگری لێکردنی گیانی خۆیان بەخت کرد.
پاشان له‌لایه‌ن منی نبی قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌و پوخته‌ی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مان و ناوی ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌تی خوێندرایه‌وه.
دواتر هێمن هه‌ورامى جێگری سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى روونكرده‌وه كه هه‌ر دانوستانێك تاكو نه‌گاته ده‌ره‌نجام پێویسته گفتوگۆكان بپارێزرێن به‌مه‌به‌ستى سه‌رخستنیان، بۆیه به‌پێى بڕگه‌ى دووه‌م له مادده‌ى نۆیه‌مى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوونى دانیشتنه‌كه به‌داخراوه‌یی خسته ده‌نگدان و به‌ده‌نگى (73) ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان بڕیاردرا دانیشتنه‌كه به‌داخراوه‌یی به‌ڕێوه‌بچێت.
لە خاڵی دووەمی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کە سەرۆکایەتی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستانی دەکرد داوای لە د. گەلاوێژ عبید عثمان ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کرد کە بیرۆکەکەی خۆی په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌ری راوێژكاریی بۆماوه‌یی نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان)، به‌پێی حوكمی خاڵی (2)ی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بخاتە روو.
لە بیرۆکەکەیدا د. گەلاوێژ عبید عثمان باسی لە هۆکارەکانی ناکامی منداڵانی تازە لا دایک بوو کرد و سەرجەم ئەو بەدواداچوون و توێژینەوە زانستییانەی خستە روو کە لە نەخۆشخانەکاندا ئەنجامیانداوە و گرنگی دامەزراندنی ئەو سەنتەرەی بۆ سەرۆکایەتی و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان خستەروو ، و لە کۆتایی قسەکانیدا داوای لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کرد پاڵپشتی لە دامەزراندنی سەنتەرەکە بکەن.
لە کۆتایی دانیشتنەکەدا هێمن هەورامی سەرۆکی دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان پرسەو سەرۆخۆشی پەرلەمانی کوردستانی ئاراستەی ئەو قوربانیانە کرد کە لە دەریای ئیجەدا گیانیان لەدەست داوە، و بەم شێوەیە کۆتایی بە دانیشتنی ژماره (16)ی ئاساییی خولی پایزه له ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هێنا.