راپۆرتى هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به‌پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاماده‌كرا
به‌مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌و ئاماده‌كردنی راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای چاكسازى، دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 2020/1/15، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی لیژنه‌كانى كاروبارى یاسایی، دارایی و كاروبارى ئابوورى، ناوخۆ، شه‌هیدان، كاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانى كرد كه پێكهاتبوو له د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان د.ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران .
مه‌به‌ست له كۆبوونه‌وه‌كه كه له‌هۆڵى لیژنه‌ى كاروبارى یاسایی له‌ته‌لارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو بۆ یه‌كخستن و سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ى راپۆرتی هاوبه‌ش و كۆتایی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان سه‌باره‌ت بهپڕۆژهیاساى چاكسازى له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه به‌ڕه‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ى كه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ى دووه‌مى پڕۆژه‌یاساكه خرابوونه‌ڕوو بۆئه‌وه‌ى راپۆرته هاوبه‌شه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه په‌سندبكرێت و ئاماده‌بكرێت بۆ دانیشتنی رۆژی پێنجشه‌مه 2020/1/16 به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌سه‌رى.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوای كۆتاییهاتنی نوسینى راپۆرتى هاوبه‌شى لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان راپۆرته‌كه په‌سه‌ند كرا‌و بڕیاره سبه‌ى پێنجشه‌مه له‌دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان بخرێته ده‌نگدانه‌وه‌و په‌سند بكرێت.