سه‌رۆكی په‌رله‌مان پرسه‌نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی ئه‌ربیلی كلدانی و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی قه‌شه دنحا تۆما ده‌كات
بۆ كۆچی دوایی قـــهشه (دنحا تۆمــــا یوســـف) قه‌شه‌ی كۆیه‌و ههرمۆتە، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی ئه‌ربیلی كلدانی و كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرد كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێزان سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ساقیفه‌ی ئیبارشیه‌ی ئه‌ربیلی كلدانی
به‌ڕێزان كه‌سوكارو بنه‌ماڵه‌ی قه‌شه دنحا تۆما قه‌شه‌ی كۆیه‌و هه‌رمۆته
بـــــــهداخهوه هـــــهواڵی كـــۆچی دوایـــــی قـــهشه (دنحا تۆمــــا یوســـف)مـــان بیســـت كهبهكارهساتێكی دڵته‌زێن كۆچی دوایــــی كــرد، ئــه‌م هــهواڵــه دڵـگران و خــهمــباری كــردیــن، هــاوبهشـــــی پــرســـهو خـــهمتــانم، هیــــوادارم ئـهمـــه دواكـــۆست و ناخۆشـــیتــــان بێــت، پرســهو سهرهخـۆشـــی ئــاراستهی ئێــــوهو خوشـــــك و بـــــرا كــریستــانـــهكان لـــه هـــهرێمــــی كـــوردستـــــان دهكــــــهم، داواكــــارم خوای گــه‌وره دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.
د.رێواز فایه‌ق حوسێن
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان