لیژنه‌ى كشتوكاڵ به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هه‌نگه‌وانانى هه‌رێم ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى سكاڵا‌و له‌نزیكه‌وه گوێگرتن له‌كێشه‌و گرفته‌كانیان، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌مه 21/1/2020، لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى بڕیارده‌رو ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى و راوێژكارانى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌نگه‌وانانى هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفتانه كرا كه هاتوونه‌ته به‌رده‌م هه‌نگه‌وانانى هه‌رێم به‌هۆى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان.
هه‌روه‌ها تاووتوێى هۆكاره‌كانى ئه‌نجامنه‌دانى كۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانان كرا كه له‌ساڵى (2011)ه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه‌و بۆته به‌شێك له‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى رووبه‌ڕووى هه‌نگه‌وانانى كوردستان ده‌بێته‌وه.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا بڕیاردرا سبه‌ى چوارشه‌مه سه‌رۆك و جێگر‌و ده‌سته‌ى كارگێڕیى كۆمه‌ڵه‌ى هه‌نگه‌وانانى كوردستان بانگهێشتى لیژنه‌كه بكرێن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌و گرفت و سكاڵایانه‌ى كه‌له‌لایه‌ن هه‌نگه‌وانانه‌وه گه‌یه‌ندراونه‌ته لیژنه‌كه.