لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان چهند پرسێكی گرنگ تاووتوێ دهكات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشهمه 2020/1/28، لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرھێنان له پهرلهمانی كوردستان بەسەرپەرشتیی ھاوڕێ مەلا ستار سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه كۆبووهوه.
دەستپێکی کۆبوونەوەکە سەرجەم ئەو نوسراو ڕاپۆرت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندرانەوەو دوای گفتوگۆكردنیان ئەوانەی پێویستیان بەوەڵامدانهوه ههبوو وەڵامدرانهوهو ئەوانەی تریش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکران بەمەبەستی بەدواداچوون و ئەنجامدانی کاری پێویست.
دواتر لیژنە گفتوگۆی لەسەر ئەو یەکەنیشتەجێبوویانە کرد کە لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی حکومەتی ھەرێم بۆ کرێچی و کەمدەرامەتهكان دروستی كردوون، بەڵام تائێستا تەواو نەکراون، دوای قسەکردن لەوبارەیەوە لیژنە بریاریدا سێ لیژنەى لاوهكى پێکبھێنرێت بەمەبەستی بەدواداچوون و ئهنجامدانى کاری پێویست.