لیژنەی شارەوانی کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩/١/٢٠٢٠ لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن بەسەرپەرشتی لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگر و بڕیاردەر وئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنە کۆبووەوە.
لەکۆبونەوەکەدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بەئامادەکاری بۆ پێشنیازە یاسایی پارێزگاری لەدامەزراوەکان و تۆڕەکانی ئاو و ئاوەڕۆ لەھەرێمی کوردستان، ھەروەھا گفت‌و گۆ کرا لەبارەی سکاڵای ھاوڵاتیان لەسەر پێوەری ئاوی ماڵان و کێشەی خزمەتگوزاری زەویەکانی کەرتی ٨ی حەسارۆک لەھەولێر و کێشەی باج و ڕسومات تایبەت بەخۆڵ و خاشاکی ماڵان وکرێ ی تابلۆی دوکان و شوێنە بازرگانیاکان .
ھەر لە كۆبونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو سكاڵا و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لیژنه كرابوون خوێندرانه‌وه و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان .