لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خوجێیەکان چهند پرسێكی گرنگی تاووتوێ كرد
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بەكارى لیژنەكه، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2020/1/29، لیژنەی ناوخۆو ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لەپەرلەمانى كوردستان بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئوف بەگ سەرۆکی لیژنهو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنەو بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه کۆبووەوە.
کۆبوونەوەكه بەساتێک وەستان بهبێدهنگی بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد، دواتر سەرجەم ئەو نوسراو ڕاپۆرت و داواکارییانەی ئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنى لەنێوان ئەندامان ئەوانەی پێویستیان بەوەڵامدانەوە ههبوو وەڵامدرانهوه ئەوانی تریش ئاراستەی شوێنی پهیوهندیدار کران بۆ بەدواداچوون و کاری پێویست.
بەشێکی دیكهی کۆبوونەوەکە تهرخانكرا بۆ خوێندنەوەى ئەو ڕاپۆرتەى کە پەیوەست بوو بەسەردانی لیژنەكه بۆ سنووری سهرجهم لیواكانی پێشمەرگەو فەوجێکی لیوای شازدەو ئاشایشی کۆڵەجۆ لەسنووری کۆڵەجۆ.
لەکوتایی کۆبوونەوەکەشدا بەمەبەستی چارەسەرکردن و کاری پێویست بۆ سهرجهم ئەو پرسانه لیژنە بریاریدا نوسراوێک ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بكات.