ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا سه‌باره‌ت به‌بودجه‌و نه‌وت تاووتوێ كرا
به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى رێككه‌وتنى نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق سه‌باره‌ت به‌بودجه‌و نه‌وت، سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 29/1/2020، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حه‌مه ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه له‌گه‌ڵ ڤینێی ئانیكات به‌رپرسى تیمى سیاسیى كونسوڵخانه‌ى گشتیى به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غداو پرۆسه‌ی چاكسازی له‌دۆسیه‌ی نه‌وتدا گفتوگۆى له‌باره‌وه كرا‌و تیشك خرایه‌سه‌ر دابینكردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم و راده‌ستكردنی (250) هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه به بژارده‌یه‌كی دروست باسى لێوه‌كرا.
له‌به‌شێكى دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی چاكسازیی گه‌وره‌و سه‌ره‌كی له دۆسییه‌ی نه‌وتدا لیژنه پێی وابوو بۆ ئه‌مه‌ش هه‌نگاوی جدی و دروستكردنی سه‌ندوقی داهاتی نه‌وت و دامه‌زراندنی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نه‌وت په‌له‌ى تێدابكرێت.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به‌ڕوونی باسی پێویستیی ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ندیان كرد‌و به‌رنامه‌ی لیژنه‌كه‌یان بۆ چاكسازی له دۆسیه‌ی نه‌وت و دروستكردنی سه‌ندوقی داهاته‌كانی نه‌وت ڕوونكرده‌وه.
هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به‌ریتانیا-یان كرد كه له‌هه‌ولێرو به‌غدا داویانه بۆ لێكنزیكردنه‌وه هه‌رێم و به‌غدا به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر بودجه‌ی گشتیى عێراق بۆ ساڵى 2020.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا ڤینێی ئانیكات به‌رپرسى تیمى سیاسیى كونسوڵخانه‌ى گشتیى به‌ریتانیا له هه‌ولێر پشتیوانیى خۆیانى بۆ هه‌موو جۆره هاریكارى و پشتیوانییه‌ك به‌مه‌به‌ستی لێكنزیككردنه‌وه‌ى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌سه‌ر بودجه‌و نه‌وت ده‌ربڕی.