Skip to the content
Menu

به‌رنامه‌ى كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ 2020/1/16

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ی ئاساییی رۆژی پێنجشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/1/16ى راگه‌یاند، كه‌به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه‌:
به‌رنامه‌ى كار
به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م) له‌ مادده‌ى (16)و برگه‌ی (سێیه‌م) له‌ مادده‌ی (18) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (15)ى ئاسایی خولی پاییزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (11)ى پێشنیوه‌رۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2020/1/16 به‌مشێوه‌یه‌ بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای (چاكسازی له‌خانه‌نشینی مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 92، 96، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.