Skip to the content
Menu

بۆ به‌دواداچوونى كێشه‌و گرفته‌كانى كشتوكاڵ چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێندران

بۆ تاوتوێكردنى كێشه‌و گرفته‌كانى به‌رده‌م كه‌رتى كشتوكاڵى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ٨/١/٢٠٢٠ به‌سه‌رپه‌رشتى عه‌بدولستار مه‌جید سه‌رۆكى لیژنه‌ى كشتوكاڵ و ئاودێرى له‌په‌رله‌مانى كوردستان لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه.‌

له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ كه‌ جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و راوێژكارانى ئاماده‌یبوون تاوتوێى كێشه‌و گرفته‌كانى عه‌لوه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كراو لیژنه‌كه‌ به‌پێویستى زانى له‌نزیكه‌وه‌ گوێ له‌ جوتیاره‌كان و خاوه‌ن عه‌لوه‌كان بگرێت.

له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى ئه‌و نوسرا و سكاڵایانه‌ كرا كه‌له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و جوتیارانه‌وه‌ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێت و گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تى راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانیش كرا.

هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ تیشكخرایه‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنورییه‌كان به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى رابردوو ده‌نگۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى هاورده‌كردنى چه‌ند خواردنێكى قه‌ده‌غه‌كرا.

له‌كۆتاییدا لیژنه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ پێكهێنانى چه‌ند لیژنه‌یه‌كى لاوه‌كى به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون و سه‌ردانیكردنى مه‌یدانى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌ كشتوكاڵیه‌كان و عه‌لوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌نزیگه‌وه‌ ئاگادارى ره‌وشه‌كه‌ ببن.