جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕال له‌هه‌ولێر كرد
له‌دیدارى نێوان جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕاڵ له‌هه‌ولێر باس له‌گرنگیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیا‌و بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌و ڕۆڵی روسیا‌و هه‌رێمی كوردستان له‌هاوكێشه‌كاندا كرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/1/27 ، هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆى له ته‌لارى په‌رله‌مان پێشوازیی كرد له ئۆلیگ لێڤن كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕاڵ له‌هه‌ولێر.
له‌دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی ئۆلیك لێڤین، كونسوڵی گشتیی كۆماری روسیا، به‌گرنگییه‌وه باسی له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و روسیای فیدراڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی كۆماری روسیا به‌رامبه‌ر به‌دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش به‌رزنرخاندو هیوای خواست درێژه به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدرێ، پاشان كورته‌یه‌كى سه‌باره‌ت به‌كارو چالاكییه‌كانی ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى له‌ماوه‌ى رابردوودا كرد.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا دۆخی رۆژئاوای كوردستان و رۆلى روسیا له نزیككردنه‌وه‌ى پێكهاته جێاوازه‌كانی رۆژئاوا‌و ئه‌و هه‌زاران په‌نابه‌رو لێقه‌وماوانه‌ی كه‌روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه تاووتوێ كرا.
لای خۆیه‌وه ئۆلیگ لێڤن كونسوڵی گشتیی روسیای فیدڕاڵ سوپاسی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و ئاماژه‌ی به‌په‌یوه‌ندیی درێژخایه‌ن و له‌مێژینه‌ی نێوان كورد‌و ڕووسیا كرد‌و باسی ئه‌و چالاكییه ڕۆشنبیری و فه‌رهه‌نگییانه كرد كه به‌نیازن له‌مساڵدا له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی بده‌ن.
هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستیی بوونی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز له‌چوارچێوه‌ی كاری په‌رله‌مانی له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی كۆماری روسیا.