سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشوازیی له شاندێكی بالای وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرد
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/1/27، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان پێشوازیى له شاندێكی باڵای وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵات (یه‌كیتیی دیموكراتی كریستیان و یه‌كێتیی سۆسیالی كریستیان) كرد كه به‌یاوه‌ریى باربارا وۆلف كونسوڵی گشتیی وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كردبوو.
له‌دیدارێكدا كه دڵشاد بارزانی نوێنه‌رى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا ئاماده‌یبوو، باس له‌په‌یوه‌ندیى نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیاو دۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كرا‌و جه‌خت له پێویستیی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به رێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن كرایه‌وه.
سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ناوى په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی حكومه‌ت و گه‌لی ئه‌ڵمانیا كرد بۆ ئه‌و هاوكارى و پشتیوانیانه‌ی كه پێشكه‌ش به‌هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستانی ده‌كه‌ن له رووی سه‌ربازی و لۆجیستییه‌وه كه به‌هاوكاریى هێزی هاوپه‌یمانان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیى ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێنێت و راشیگه‌یاند: "له‌ئێستادا به‌پێویستی ده‌زانین كه‌هێزی هاوپه‌یمانان له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه چونكه تائێستا هه‌ره‌شه‌ی تیرۆر‌و مه‌ترسیی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش مه‌ترسییه‌كی جدییه و هه‌ربڕیارێكی له‌وباره‌یه‌وه پێویستی به‌بیركردنه‌وه‌ی قوڵ و تاووتوێكردنی گشت ڕه‌هه‌نده سیاسی و سه‌ربازی و ئابوورییه‌كان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به‌به‌شداریی كورد له‌بڕیارى سیاسیی عێراقدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته كورد به‌شدارێكی راسته‌قینه بێت له‌بڕیارى سیاسی و هه‌ر یاسایه‌ك و بڕیارێك كه له‌عێراق ده‌رده‌چێت پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای سازانی پێكهاته‌كانی بێت.
سه‌باره‌ت به‌پرسی ئه‌نجامدانى چاكسازیش له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشتگیریی ته‌واوى په‌رله‌مانى بۆ هه‌ر چاكسازییه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه بۆ چۆنیه‌تیی رێكخستنه‌وه‌ى هه‌یكه‌لییه‌ت و مه‌شق و راهێنانپێكردنیان وه‌ك هێزێكی سه‌ربازیى تۆكمه‌و راهێنراو.
له‌ڕووی ئابووریشه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان جگه له نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ى داهات، گرنگیی زیاتر به كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی و گه‌شتوگوزار ده‌دات بۆ زیاتركردنی سه‌رچاوه‌ى داهات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌نگاوه‌كان ده‌ستیان پێكردووه‌و په‌رله‌مانیش پشتگیریی ته‌واوی فره‌كردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات و ره‌خساندنی هه‌لی كار ده‌كات".
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شاندی میوان وێڕای ده‌ربڕینی سوپاسگوزارى و خۆشحاڵیی خۆیان به‌و سه‌ردان و پێشوازییه، جه‌ختیان له‌سه‌ر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی ئه‌ڵمانیا كرده‌وه‌و ئاماده‌یی خۆیان و وڵاته‌كه‌یان بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ربڕی و ستایشی رۆلی قاره‌مانانه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستانی داعش كرد.
هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیان ده‌ربڕی به‌بوونی ئه‌و كۆده‌نگی و ته‌باییه‌ی كه له‌نێوان سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به ره‌وشی ئاڵۆزی ناوچه‌كه‌ش هه‌ردوولا كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه پێویسته سه‌رجه‌م كێشه‌كان به‌ڕێگه‌ی دالۆگ و لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن.