لیژنه‌ى دارایی راپۆرتى كۆتایی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای چاكسازى ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان ده‌كات
به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و پێداچوونه‌وه‌ى یاسایی بۆ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى و ئاراسته‌كردنى بۆ سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان، لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه كه‌دواین كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه‌بوو به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه‌ى یاسایی بۆ پڕۆژه‌یاساى چاكسازى و ئاماده‌كردنى راپۆرتى لیژنه‌كه كه نزیكه‌ى (50) كاتژمێر كاریان له‌سه‌ر ته‌واوى ماده‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساكه كرد.
بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه راپۆرته‌كه‌ى لیژنه‌ى كاروبارى دارایی و ئابوورى ئاڕاسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت و چاوه‌ڕێشده‌كرێت كه ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌فته‌ى داهاتوو رۆژێك دیاری بكات تاكو بیخاته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌وه.