Skip to the content
Menu

لیژنه‌ى دارایی له‌گه‌ڵ سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌یاساى چاكسازى تاووتوێ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى تاووتوێكردن و روونكردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌ر پڕِۆژه‌یاساى چاكسازى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ ٥/١/٢٠٢٠، لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى زیاد جه‌بار سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئامانج ره‌حیم سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبووه‌وه.‌
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ ئاماده‌ی بوون له‌لایه‌ن سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ته‌واوى ماده‌و بڕگه‌كانى پڕۆژه‌یاساى چاكسازى و له‌خانه‌نشینى و مووچه‌و ده‌رماڵه‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانى دیكه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان-عێراق بۆ لیژنه‌كه‌ روونكرایه‌وه.‌
له‌به‌شێكى ترى كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌وه‌ ئه‌و پرسیارو سه‌رنج و تێبینییانه‌ى هه‌یان بوو له‌سه‌ر پڕِۆژه‌یاساكه‌ى حكومه‌ت ئاڕاسته‌ى سكرتێرى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كراو ئه‌ویش له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئامانجى ماده‌و بڕگه‌كانى بۆ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ روونكرده‌وه‌.
شایانی باسە کۆبوونەوەکانی لیژنه‌ى دارایی و كاروبارى ئابوورى له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بەمەبەستی نوسینەوەی راپۆرتی کۆتایی لیژنەکە سەبارەت بە پڕۆژیاسای چاکسازی بەردەوامییان دەبێت.