لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 23/1/2020 لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی به‌سه‌ر په‌رشتی د.هه‌ورامان گه‌چێنه‌ی سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر شێوازی ئه‌نجامدانی تیر‌و پشكی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه سه‌رنج و تێبینیه‌كانیان خسته ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه به‌باشی و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامدرا و لیژنه بڕیاریدا له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رێتی گشتی حه‌ج و عه‌مره بكه‌ن بۆ زیاتر ئاگادار بوون له ورده كاری پرۆسه‌كه.
له‌كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵا و یاداشت و داواكاریانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه و ئه‌ندامان كرابوون خوێندرانه‌وه و دوای گفتوگۆ و گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچونه‌كانی ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه درا و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به وه‌ڵام بوو وه‌ڵام درانه‌وه و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌بستی به‌دوا داچون .