Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ته‌ندروستی پرسی خراپی و ناته‌ندروستیی خۆراك تاووتوێ ده‌كات

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2020/1/19، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌و مافی به‌كاربه‌ر له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح مه‌حمود سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه‌كه‌، به‌تایبه‌ت باس له‌پرسی خراپی و ناته‌دروستیی خۆراك كراو هه‌مووان هاوڕابوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌داهاتوودا وه‌كو لیژنه‌ كاری جدی و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بكرێت و به‌دواداچوونه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ بابه‌تی خۆراك په‌یوه‌ندیداره‌ به‌ئاسایش و ته‌ندروستیى هاووڵاتییان و گرنگیی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌.
له‌به‌شی دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو یاداشت و داواكارییانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌و ئه‌ندامانى كرابوون خوێندرانه‌وه‌و دوای گفتوگۆو گۆڕینه‌وه‌ی ڕاوبۆچوونه‌كان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ دراو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ هه‌بوو وه‌ڵامدرانه‌وه‌و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیداركران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌و وۆرگشۆپه‌ی كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی دووشه‌مه‌ 2020/1/20 لیژنه‌ی ته‌ندروستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به‌پێشنیازه‌یاسای ئه‌رك و مافه‌كانی هێزكاری ته‌ندروستی ئه‌نجامی بدات كه‌تیایدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو نوێنه‌رانی چه‌ند وه‌زاره‌تێك و كه‌سانی پسپۆڕو شاره‌زا به‌شدارده‌بن به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی زیاترى پێشنیازه‌یاساكه‌.