Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی شاره‌وانی سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه‌كه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 8/1/2020 لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و گه‌شت و گوزار به‌سه‌ر په‌رشتی لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامانی لیژنه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو سكاڵا و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لیژنه‌ كرابون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانیان .

هه‌ر له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ بڕیار درا له‌ سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو لیژنه‌ی شاره‌وانی سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار و ,وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی و گه‌یاندن بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی هه‌ماهه‌نگی و تاوتوێ كردنی هه‌ندێك پرسی تایبه‌تمه‌ند به‌ كاروباری ئه‌م لیژنه‌یه‌ و هه‌ردو وه‌زاره‌ت .