Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌رچەند پرسێكی ته‌ندروستی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 8/1/2020لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه‌ و مافی به‌كاربه‌ر به‌سه‌ر په‌رشتی د.صباح زێباری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ لایه‌ن بڕیار ده‌ری لیژنه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو و سكاڵا و یاداشت و داواكاریانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان بڕیاری پێویستیان له‌سه‌ر درا و ئه‌وانه‌ی كه‌پێویستیان به‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ وه‌ڵامی پێویست درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران بۆ به‌دواداچون و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پەرلەمانتار شنۆ ئه‌شقی ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی ڕاپۆرتێكی خوێندنه‌وه‌ له‌سه‌ر كێشە و كه‌م و كوڕیه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ قه‌زای ئاكرێ ی سه‌ر به‌پارێزگای دهۆك كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانێكی مه‌یدانی ئه‌نجامدا بوو له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ڕێوبه‌رێتی ته‌ندروستی قه‌زاكه‌ كۆبوبویه‌وه‌. له‌كۆتایدا بڕیار درا له‌ 20ی ئه‌م مانگه‌ ۆرگشۆپێك به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌سه‌ر پێشنیازه‌ یاسای هێزكاری ته‌ندروستی ڕێك بخرێت به‌مه‌به‌ستی ده‌وڵه‌مه‌ند كردنی پێشنیازه‌ یاساكا و بانگهێشتی وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌ندیكاكان و كه‌سانی ئه‌كادیمی و شاره‌زا بكرێت .