Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا

به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ كردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به‌ كاروباری لیژنه‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ ٨/١/٢٠٢٠ لیژنه‌ی كاروباری په‌رله‌مان و سكاڵا به‌سه‌ر په‌رشتی د.ئیسماعیل سگیری سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ خوێندنه‌وه‌ و گفتوگۆ كردنی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند كه‌له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێكهێنرابوو بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر شێوازی جێ به‌جێ كردنی كاروباره‌كانی چاك كردن و نوژه‌ن كردنه‌وه‌ی خانو شوقه‌كانی په‌رله‌مان و وردبینی كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رف كردنی بڕی پاره‌ی ته‌رخان كراو, دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ ڕووی بۆچونه‌كان بڕیاری پێویستی له‌سه‌ر درا.

ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ تایه‌بت بوو به‌ خوێندنه‌وه‌ و گفتو گۆ كردنی ئه‌و نوسراو و سكاڵا و یاداشتانه‌ی ئاراسته‌ی لیژنه‌ كرابوون و دوای گفتوگۆی نێوان ئه‌ندامان ,كاری پێویستیان له‌سه‌ر كرا و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌وه‌ڵام بوو وه‌ڵام درانه‌وه‌ و ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار كران به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانیان .