لیژنه‌ی ناوخۆ چه‌ند پرسێكی گرنگ تاووتوێ ده‌كات
بەمەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکى گرنگى په‌یوه‌ست به‌كارى لیژنه‌كه، ئەمرۆ چوارشەمە 2020/1/15، لیژنەی ناوخۆ‌و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان له په‌رله‌مانی كوردستان بەسەرپەرشتیی شاخەوان رەئوف مسته‌فا سەرۆکی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه‌و بریاردەرو ئەندامان و ڕاوێژکارانی لیژنەكه لەھوڵی لیژنە لەتەلاری پەرلەمان کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بەساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان دەستیپێکرد، دواتر کورتەیەک سه‌باره‌ت بهکۆنووسی کۆبوونەوەی پێشوو بۆ ئەندامان خرایه‌ڕوو و سەرجەم ئەو نوسراوانەی کەئاراستەی لیژنەكه کرابوون خوێندنەوەیان بۆ کراو دوای گفتوگۆکردنیان لەلایەن ئەندامانی لیژنەكه‌وه ئەوانەى پێویستیان بەوەڵامدانەوە هه‌بوو وەڵامدرانه‌وه ئەوانەی تریش ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کران بۆ کاری پێویست.
تەوەرێکی دیكه‌ى کۆبوونەوەكه بریتی بوو لەبەدواداچوون بۆ کێشەو سکاڵاکانی ھاووڵاتییان کەئاراستەی لیژنەکە کرابوون، بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن ئەندامانی لیژنەوه تاووتوێ كران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانى کاری پێویست و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان.