Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان راپۆرتى خۆى له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت ئاماده‌كرد

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنى دواین پێداچوونه‌وه‌ به‌راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی، سه‌عات 11:30ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سیشه‌مه‌ 7/1/2020، لیژنه‌ى وزه‌و سامانه‌سرووشتییه‌كان و پیشه‌سازی و بازرگانی له‌ په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیى عه‌لى حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكى لیژنه‌و ئاماده‌بوونى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانى لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێ و گفتوگۆ له‌باره‌ى ئه‌و راپۆرته‌ كرا كه‌ لیژنه‌كه‌ ئاماده‌ى كردووه‌ له‌سه‌ر پێشنیازه‌یاساى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى به‌قاچاغبردنى نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كانی له‌هه‌رێمى كوردستان-عیراق.
هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواین پێداچوونه‌وه‌ بۆ پێشنیازه‌یاساكه‌ كرا كه‌ (12) مادده‌ له‌خۆ ده‌گرێت و راپۆرته‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆى ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ په‌سه‌ندكراو ئاراسته‌ى ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان كرا.