Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای په‌روه‌رده‌و فێركردن ده‌كات

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی په‌روه‌رده‌یی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 2020/1/19، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی عه‌بدولسه‌لام دۆڵه‌مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه‌ كۆبووه‌وه‌.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ڕه‌شنووسی یاسای بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌ ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕای لیژنه‌كه‌یه‌ له‌باره‌یه‌وه‌و بڕیاره‌ دوای یه‌كخستنی سه‌رجه‌م پێشنیازو سه‌رنجه‌كان لیژنه‌كه‌ به‌ڕاپۆرتێك وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بداته‌وه‌.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ته‌رخانكرابوو بۆ خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ لاوه‌كییه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا سه‌ردانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵایان كردبوو به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و به‌رچاوڕوونی له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكى گرنگ..