Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی ڕێكخراوی سپارك كۆبویه‌وه‌

 به‌مه‌به‌ستی دروست كردنی هه‌مانه‌هه‌نگی و پشتگیری لیژنه‌ نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 8/1/2020 لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و وه‌رزش و لاوان پێشوازیان كرد له‌ژماره‌یه‌ك چالاكوانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی به‌نوێنه‌رایه‌تی ڕێكخراوی سپاركی هۆڵه‌ندی.

له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌هۆڵی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌ چو ھەریەکە لە په‌رله‌مانتاران ڕوپاك ئه‌حمەد‌ و گۆران عمر و گولستان سعید ئاماده‌ی بوون سه‌ره‌تا ده‌رفه‌ت درا به‌ میوانه‌كان بۆ ئه‌وی بیرۆكه‌ی خۆیان و داواكاریه‌كان بگه‌یه‌نن و ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وان به‌نیازی ئه‌نجامدانی كه‌مپینێكن له‌ ژێر نانوشینانی (لۆ نا) كه‌ مه‌به‌ست له‌م كه‌مپینه‌ هۆشیاری گه‌نجه‌ بۆ ناتوندو تیژی و ده‌رونێكی ئارام و سۆشیال میدیایه‌كی ته‌ندروست , كه‌ كاری ئه‌م ڕێكخراوه‌ زیاتر له‌م وڵاتانه‌یه‌ كه‌ له‌ڕوی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ ناسه‌قامگیرن و جۆرێك له‌ توند و تیژیان تێدایه‌. له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ پاڵپشتی خۆیان بۆ هه‌ر هه‌وڵێك ده‌ربڕی كه‌ خزمه‌ت به‌ گه‌نج و كۆمه‌ڵگه‌ بكات و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ئه‌م چالاكیانه‌ سود به‌خشن و به‌دلنیایه‌وه‌ له‌هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام ده‌بن و پشتگیری ته‌واوی هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ن به‌ئاراسته‌ی خزمه‌ت كردنی چین و توێژی لاوان و گه‌نجانی وڵات .