لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە گەڵ دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە تاوتوێی دیاریکردنی ڕۆژی نیشتیمانی پێشمەرگەیان کرد
بەمەبەستی دیاری کردنی ڕۆژێکی تایبەت بە پێشمەرگە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۲۲/۱/۲۰۲۰ لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بە سەرپەرشتی رێڤینگ هروری سەرۆکی لێژنەی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆک و بڕیاردەر و ئەندامانی لێژنەکە پێشوازیان لە دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی کرد، کە سەرجەم بەرپرسانی دەزگاکەی لە شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان لە خۆ گرتبوو.
تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە دیاری کردنی رۆژی نیشتمانی پێشمەرگە بوو لەلایەن پەرلەمانی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش واژووی سەدوو سی هەزار هاووڵاتی لە لایەن ئەم دەزگایەوە کۆکراوەتەوە، لەلای خۆیانەوە سەرۆک و ئەندامانی لێژنەکە پشتگیری ئەم داواکارییەیان کردوو و رایانگەیاند هەموو هەوڵێک دەدرێت لە زووترین کات رۆژێک دیاری بکرێت وەک رۆژی نیشتمانی پێشمەرگە.