Skip to the content
Menu

لێژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 22/1/2020 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێیژنه‌وه‌ی زانستی به‌سه‌ر په‌رشتی عبدالسلام دۆڵه‌ مه‌ڕی سه‌رۆكی لیژنه‌ و ئاماده‌بونی جێگر و بڕیارده‌ر و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا. 

له‌سه‌ره‌تای له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ سه‌رجه‌م ئه‌و نوسراو ویاداشت وداواكاریانه‌ی ئاراسته‌ لیژنه‌ كرابوه‌ون خوێندرانه‌وه‌ و دوای گفتوگۆی ئه‌ندامان و خستنه‌ ڕوی سه‌رنج و ڕاو بۆچونیان كاری پێویستیالن له‌سه‌ر كرا و ئه‌وانه‌ی پێویستیان به‌ وه‌ڵام بوو ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كران به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری پێویست و به‌داواداچوون .

له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ لیژنه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا له‌وانه‌ به‌هه‌میشه‌یی كردنی مامۆستایان گرێبه‌ست و كار كردن بۆ به‌هه‌میشه‌ی كردنی مامۆساتایانی وانه‌بێژ و دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگەکان و کێشەی زانکۆ تایبەتەکانی دەرەوەی ئیداری هەرێم، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیار درا له‌ ماوه‌ی ئاینده‌ لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت كۆ ببێته‌وه‌ بۆ ئاگادار بوون له‌ كاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ لیژنه‌ و ئه‌و نوسراوانه‌ی لیژنه‌ ئاراسته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌.