لە وۆرکشۆپێكێکدا ره‌شنووسی یاسایی هێزكاری ته‌ندروستی گفتوگۆی لەبارەوە کرا
سەعات 10 ی سەرلە به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 20/1/2020 لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تەکانی ته‌ندروستی ، كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ، ناوخۆ و دارایی و ئابووری و سەنیکاو ریكخراوەکانی تایبەت بە کەرتی تەندروستی و نوێنەرانی پەیمەنگای دیموکراتی نێستمانی NDI ، وۆرکشۆپێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئاماده كردنی ڕه‌شنوسی پێشنیازه یاسایی ئه‌رك و مافه‌كانی هێزكاری ته‌ندروستی به‌ڕێوه برد .
له‌ده‌ستپێكی وۆرکشۆپه‌كه‌دا كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌ندیكاكانی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و چالاكوانانی بواری ته‌ندروستی به‌ڕێوه‌چوو، فوئاد ئەحمەد بەرپرسی سەنتەری توێژینەوە گرنگی ئەنجامدانی وۆرکشۆپەکەی روونکردەوە، کە یەکێک لەکارە لەپێشینەکانی پەرلەمان کە بڕیاری لێدراوە پێشنیازی یاساکان لەگەل ئەو دامەزراوەو لایەنانە ئامادەبکرێن کە پەیوەندیدارن بە یاسەکەو لەبنەرەتدا بۆ رێکخستنی مافی گشتی و مافە تایبەتییەکانی ئەوان دەردەچێت. پاشان د.صباح محمود سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كاربه‌ر لەوتیەکدا ڕایگه‌یاند : لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كاری له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه كردنی چه‌ند پێشنیارێك كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی یاسایه‌ك ئه‌رك و مافه‌كانی هێزكاری ته‌ندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان ڕێكبخرێن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سود له‌بۆچوونی ناوه‌ند و كه‌سانی شاره‌زا وه‌رگیراوه، و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئامانج له‌م وۆرکشۆپه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و پوختكردنی پێشنیازه یاسایی ئه‌رك و مافه‌كانی نه‌خۆش له هه‌رێمی كوردستان به‌ر له‌وه‌ی ڕێكاره‌یاساییه‌كانی وه‌ربگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوای له ئاماده‌بووان كرد كه هه‌ر چ پێشنیار و سه‌رنجێك هه‌بێت كه خزمه‌ت به پێشخستنی پڕۆژه‌كه بكات ئه‌وه له‌ناو پڕۆژه‌كه جێگای بۆ ده‌كرێته‌وه .
دواتر له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ته‌ندروستی ته‌واوی بڕگه و ماده‌كانی ڕه‌شنوسی پێشنیازه یاساكه خوێندرانه‌وه و ئه‌و بڕگانه‌ی پێویستیان به ڕوون كردنه‌وه‌ی زیاتر بوو بۆ ئاماده‌بووان ڕوون كرایه‌وه، دواتر ئاماده‌بووان سه‌رنج تێبینیه‌كانیان خسته‌ڕوو، له‌به‌رامبه‌ریشدا له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی په‌رله‌مانه‌وه ئه‌وه خرایه ڕوو كه لیژنه‌كه‌یان به‌هاوكاری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رجه‌م پێشنیاز و سه‌رنجه‌كان له‌باره‌ی ڕه‌شنوسی یاساكه پوخت ده‌كاته‌وه و له‌چوار چێوه‌ی پێشنیازه یاساكه جێیده‌كرێته‌وه و دوای ته‌واوبوونی پێداچونه‌وه به ڕه‌شنووسه‌كه جارێکی لەگەل ئەندامانی ئامادەبووی وۆرکشۆپەکە گفتۆگۆی کۆتایی لەبارەوە دەکرێت و ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆ ئه‌نجامدانی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م.
جێ ی ئاماژه‌یه ڕه‌شنوسی یاسایی ئه‌رك و مافه‌كانی هێزكاری ته‌ندروستی له سێزده ماده و هۆیه‌كانی ده‌رچواندن پێكهاتووه و له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی ئاماده كراوه .