هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە کۆنسوڵی کۆریای باشوور کرد
ئەمڕۆ ٩/١/٢٠٢٠ هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پێشوازی لە چۆی کوانگ جین کۆنسوڵی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان کرد .
لە دیدارێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە گرنگییەوە باسی لە کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان و هەروەها کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتییەکە لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرد کە لەسەرۆکایەتی هەرێم بەرێوەچوو، و بڕیار و راسپاردەکانی بۆ کۆنسوڵی کۆریای باشووری خستەروو.
لەلایەن خۆیەوە کۆنسوڵی کۆریای باشوور لە هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی سەری ساڵی نوێی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد، هیوای خواست ئارامی و ئاسایش باڵ بکێشێت بەسەر هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو سەرجەم کێشەکان بە رێگای ئاشتییانە و دیالۆگ چارەسەر بکرێن .