په‌رله‌مانی كوردستان شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی تاووتوێ كرد
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ 2020/1/30، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونى هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (17)ى ئاسایی خولی پایزه له‌ساڵی یه‌كه‌می خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌سێ خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان، خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌قبووڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌ڕێز (ئاشنا عه‌بدوڵا قادر) له لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت به‌پێی حوكمی ماده‌ی (28) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان-عیراق، خاڵی سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له راگه‌یاندنی كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌لایه‌ن رێزدار سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه، به‌پێى بڕگه‌ى (سێیه‌م) له‌ماده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى كوردستان-عێراق.
پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌ت خوێندرایه‌وه. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌خێرهاتنی هه‌ردوو وه‌زیری كشتوكاڵ و وه‌زیری بازرگانی حكومه‌تی هه‌رێمی كرد‌و سوپاسیكردن بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنه‌كه.
دواتر له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌چوارچێوه‌ی خاڵی نیزامی به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك ماده‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، داوای روونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد له‌باره‌ی دواكه‌وتنی وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی په‌رله‌مانتاران كه ئاراسته‌ی حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كانی هه‌رێم كراوه.
له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان روونكردنه‌وه‌ی پێویستی پێشكه‌شكردن و پێی راگه‌یاندن ئه‌گه‌ر له‌حاڵه‌تێكدا پرسیاری په‌رله‌مانتار كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌ته‌كان كراوه وه‌ڵامه‌كان نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌و یاخود نادرێنه‌وه، ئه‌وا په‌رله‌مانتاران به‌پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه په‌نا بۆ پرساندن ببه‌ن.
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان داواى له هه‌ردوو لیژنه‌ی كشتوكاڵ و بازرگانیی په‌رله‌مان كرد بێنه شوێنی مه‌به‌ست و بۆ خستنه‌ڕووی راوبۆچوونی لیژنه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێم و سه‌رۆك و به‌شێك له‌ئه‌ندامانی هه‌ردوو لیژنه‌كه له قه‌سه‌كانیاندا داوایانكرد كه له دانوستاندنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیى عێراق گێڕانه‌وه‌و جێگیركردنی شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێم ببێته یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانى دانوستاندنه‌كان، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم گرنگیی زیاتر به‌به‌رووبوومی جووتیاران بدات و مافه‌كانیان دابین بكات و پشتیوانیان بێت له‌زیادكردنی به‌رهه‌م و هه‌روه‌ها دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان و ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه‌ده‌بێت مافی ئه‌و جووتیارانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه كه له‌ساڵانی 2014 تا 2016 تائێستا شایسته‌داراییه‌كانیان وه‌ر نه‌گرتۆته‌وه.
دواتر بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێم رایگه‌یاند: "دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان گرنگیی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه‌و زۆرسوپاس بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند بۆ پێشكه‌شكردنی راپۆرت و روونكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه".
راشیگه‌یاند: "وه‌كو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران و تا ڕه‌وانه‌كردن و ته‌سلیمكردنیان به‌سایلۆكان له‌چوارچێوه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌و دوای ئه‌و قۆناغه كاره‌كان ده‌كه‌ونه ئه‌ستۆی وه‌زاره‌تی بازرگانی بۆ ته‌واوكردنی رێككاره‌كانی و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه نییه كه‌بڵێین له‌به‌رپرسیاریه‌تی ئێمه‌دا نییه به‌ڵكو بۆ روونكردنه‌وه‌ی رێككاره‌كانه"
وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له 8/8/2019 وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ راپۆرتێكی فراوانی له‌باره‌ی ئه‌و كێشه‌وه‌و هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رییه‌كانی ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه كه‌ببنه بنه‌مای دانوستاندنه‌كانی هه‌رێم و به‌خۆشحاڵییه‌وه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران رێككاره‌كانی بۆ گیراوه‌ته‌به‌رو په‌سندكراوه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاره‌كانی دابه‌زینی ئاست و رێژه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جووتیاران، وه‌زیری كشتوكاڵ رایگه‌یاند: "ئه‌م بابه‌ته به‌رله‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌چۆنیه‌تیی وه‌رگرتن هه‌بوونی گومان بێت له‌جۆرو سه‌رچاوه‌ی گه‌نمه‌كه، ئه‌وا زیاتر په‌یوه‌ندیی به‌و ململانێ سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هه‌یه كه له‌عێراقدا بوونی هه‌یه، بۆیه داواكارین چۆن حكومه‌تی ناوه‌ند گه‌نمی شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق به‌بێ هیچ سانسۆر‌و سنووردارییه‌ك وه‌رده‌گرێت، ده‌بێت به‌هه‌مانشێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جووتیارانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات".
له‌چوارچێوه‌ی روونكردنه‌وه‌كانیدا، وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ پڕۆژه‌ی كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێمى ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه‌و سێ هێڵی سه‌ره‌كیی بۆ به‌كارخستنی پڕۆژه‌كه‌یان خستۆته‌ڕوو.
وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌داوا ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه رووپێوی گشتی بۆ سه‌رجه‌م سایلۆكانی عێراق و هه‌رێم بكرێت بۆ دیاریكردنی توانای رێژه‌ی عه‌مباركردنیان و دواتر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رێژه‌ى وه‌رگرتنه‌كان دیاری بكرێت نه‌ك بۆ چه‌ند شارێكی عێراق هیچ سنوورێك نه‌بێت و بۆ هه‌رێم كه‌متر له‌مافی خۆی بۆی دیاری بكرێت. وه‌زیری كشتوكاڵ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه له‌به‌رنامه‌یاندایه رووپێوی ئاسمانی بۆ زه‌وی كشتوكاڵی بكه‌ن و هه‌روه‌ها كار له‌سه‌ر دروستكردنی نه‌خشه‌ی كشتوكاڵی بكه‌ن.
دواتر كه‌مال مسلم وه‌زیری بازرگانیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێم جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه‌ئه‌و پرسه له‌ئه‌وله‌وییه‌تی كاری وه‌زاره‌ته‌كه‌یانه‌و راسته‌وخۆ دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كاری له‌سه‌ر ئه‌و پرسه كردووه له 25/7/2019 راپۆرتێكی وردیان له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه.
وه‌زیری بازرگانی راشیگه‌یاند: "شایسته داراییه‌كانی جووتیارانی هه‌رێم، یه‌كێك بووه له‌مه‌له‌فه‌كانی دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا"، له‌باره‌ی نه‌ناردنی شایسته داراییه‌كانی سێ ساڵی گه‌نمی جووتیاران و كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌رگرتنی رێژه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم، وه‌زیری بازرگانی رایگه‌یاند: "ئه‌و رێژه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق ره‌زامه‌ندیی بۆ دراوه بۆ وه‌رگرتنی رێژه‌ی گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم ناگاته نیوه‌ی به‌رهه‌می گه‌نمی جووتیارانی هه‌رێم، بۆیه هه‌ر بیانوویه‌ك هه‌بێت ئه‌وا دووره له‌ڕاستییه‌وه، به‌ڵكو خواردنی مافه‌كانی ئه‌و جووتیارانه‌یه".
وه‌زیری بازرگانی راشیگه‌یاند: "ده‌بێت پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرین كه به‌هه‌مان شێوه‌ی شاره‌كانی عێراق، رێژه‌ی گه‌نمی جووتیاران وه‌ربگیرێت".
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی قسه‌كانیدا وه‌زیری بازرگانی رایگه‌یاند: "ئێستا له‌هه‌رێم دروستكردنی سێ سایلۆ له‌ژێر جێبه‌جێكردندان و له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كاره‌كانیان ته‌واو ده‌بن و هه‌روه‌ها خۆشبه‌ختانه له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش ره‌زامه‌ندی بۆ دروستكردنی پێنج سایلۆی دیكه‌ش وه‌رگیراوه به دروستكردنی ئه‌و سایلۆیانه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌هه‌ن ئه‌وا ده‌توانین پارێزگاری له‌ئاسایشی خۆراكی هه‌رێم بكه‌ین به‌عه‌مباركردنی زیاتر له 800 هه‌زار تۆن گه‌نم".
وه‌زیری بازرگانی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له‌هه‌رێمی كوردستان زۆرترین ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له‌هه‌ردوو جۆری دانه‌وێڵه گه‌نم و جۆیه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین كه‌جووتیارانی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كار له‌سه‌ر هه‌مه‌جۆركردنی به‌رهه‌مه‌كان بكه‌ن و گرنگی به‌به‌رهه‌مه‌كانی دیكه‌ی كشتوكاڵیش بده‌ن.
دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه‌و چه‌ندین پێشنیاز‌و تێبینی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و باشتركردنی سێكته‌ری كشتوكاڵی پێشكه‌شكران و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگیدانی زیاتر به‌كه‌رتى كشتوكاڵ و به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ى به‌رهه‌می خۆماڵی كرده‌وه‌و داوایانكرد كه حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بخاته‌گه‌ڕ بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانى هه‌رێم و ئه‌مه‌ش بكاته خاڵێكی سه‌ره‌كیی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالیى عێراق له دانوستاندنه‌كانیدا.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی گفتوگۆكاندا ئه‌ندامانى په‌رله‌مان چه‌ندین پرسیاریان له‌باره‌ی سێكته‌ری كشتوكاڵ و سێكته‌ری بازرگانی ئاراسته‌ی هه‌ردوو وه‌زیری كشتوكاڵ و وه‌زیری بازرگانی كرد‌و ئه‌وانیش وه‌ڵامی پێویست و یاسایی په‌رله‌مانتارانیان دایه‌وه.
دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكان سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: "ئه‌و بابه‌ته گرنگه‌مان له‌سه‌ر داواى نوێنه‌رى جووتیاران خسته گفتوگۆیه‌كی كراوه‌ى به‌ڕێزان ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان و وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رمه‌بناى بڕگه‌ی سێیه‌م له‌ماده‌ى (67)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆ و لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ند راده‌سپێرین بۆئه‌وه‌ى پێشنیار‌و قسه‌و بۆچوونی ئه‌ندامانى به‌ڕێزی په‌رله‌مان به‌له‌به‌رچاوگرتنی وه‌ڵامی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان كۆبكاته‌وه‌و وه‌كو راسپارده‌ی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانى بكات له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوونیش بكات بۆ پرۆسه‌ی وه‌رگرتنه‌وه‌ى شایسته‌داراییه‌كانی جووتیارانى هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زیره تایبه‌تمه‌نده‌كان و حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان".
سه‌باره‌ت به‌خاڵی سێیه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتاییهاتنی خولی پایزه‌ی په‌رله‌مانى راگه‌یاندو گووتی: "به‌مشێوه‌یه ئێمه دێینه كۆتایى خولى پایزه‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولى پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستان له 2020/2/1 ه‌وه تا 2020/3/1 ئه‌گه‌ر دۆخێكی نائاسایى نه‌یه‌ته پێش ئه‌وا دانیشتنی په‌رله‌مان ناكرێت ته‌نیا لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان له‌كاره‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن".
به‌رله‌وه‌ى كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه‌ش بێنێت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانی خوێنده‌وه كه له‌سه‌رجه‌م دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌كان ئاماده‌بوون و ئه‌وانه‌شی كه كه‌مترین ئاماده‌بوونیان هه‌بووه، هه‌روه‌ها ناوى ئه‌و ئه‌ندامانه‌شی خوێنده‌وه كه زۆرترین مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه.
به‌مجۆره سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێنا.