جێگرى سهرۆكی پهرلهمان جەژنی قوربان لەموسڵمانان پیرۆز دهكات
لەپەیامێکدا هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
هێمن ههورامی: "هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە هۆی تەبایی و یەکرێزی نێوان سەرجەم لایەنەکان بەیەکەوە زاڵبین بەسەر سەختییەکان و کۆتایی پێهێنانی قەیرانەکان''.
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستهی سهرجهم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دهكهم، هیواخوازم جەژنی قوربان خێر و خۆشی لەگەڵ خۆی بهێنێ بۆ هەموو موسڵمانان و مرۆڤایهتی و ببێتهمایهی ئاشتی و تهبایی نێوان سهرجهم پێكهاتهكان و بهرقهراربوونی ئارامی و سهقامگیری وڵاتەکەمان.
جەژن بۆ گەردەنئازایی و لێبوردەییە، خوازیارم ئەم جەژنە ببێتە هۆی تەبایی و یەکرێزی نێوان سەرجەم لایەنەکان و کۆتایی پێهێنان بە گرژییەکان بەیەکەوە زاڵبین بەسەر سەختییەکان و تێپەڕاندنی قەیرانەکان.
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابووری و داراییەکان وایکردووە دۆخەکی ناجۆری لە هەموو جیهان دروستکردووە و ولاتان گیرۆدەی ئەم پەتایە و لێککەورەکانی بوونەتەوە و کوردستانیش بەر لێکەوتە ئابورییەکانی بووەتەوە، رۆلی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و پێشمەرگە قارەمانەکان وئاسایش و هێزەکانی ناوخۆ و ئەوکەسانەی لەخزمەتگوزارییە گشتیەکان کاردەکەن بەپیرۆز و بەرزدەینرخێنین و دەستخۆشیان لێدەکەین و دەستئ ماندوونەبوونیان دەگوشین.
هێمن ههورامی
جێگرى سهرۆكی پهرلهمانی كوردستان
۳۰ی تەمووزی ۲۰۲۰