Skip to the content
Menu

جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح ئاغا) کرد

بۆکۆچیدوایی ( حەسەن ساڵح ئاغا) کەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەری کوردستان و دەڤەری گەرمیان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەڕێزان خانەوادە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح ئاغا).

هەواڵی کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح ئاغا) خەمباری کردین، بەرێزیان ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتییەکی دیار و نیشتیمانپەروەری کوردستان و دەڤەری گەرمیان بوو، داواکارم لە یەزدانی مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە خانەوادە و کەس و کاری ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٢/٧/٢٠٢٠