شاندێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی سەردانی چاکسازیی گەوران و یەکەی گرتن و گواستنەوەی سلێمانی-ى کرد
دواى بڵاوبوونەوەی ههواڵی تووشبوونی ژمارەیەک لەسزادراوان بەپەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید۱۹ لەناو چاکسازیی گەورانی سلێمانی، ئهمڕۆ چوارشهمه ۲۰۲۰/٧/٨ بەمەبەستی ئاگاداربوون لەڕەوشی تهندروستیی ئهو تووشبووانه، شاندێکی لیژنەی کاروباری کۆمەڵایەتی و داکۆکیکردن لەمافی مرۆڤ له پهرلهمانى كوردستان کەپێکهاتبوو لە بەدریە ئیسماعیل بڕیاردەری لیژنەو شادی نەوزاد ئەندامی لیژنەكه، بەنوێنەرایەتیی لیژنە سەردانی چاکسازیی گەوران و گرتن و گواستنەوەی سلێمانی-ی کرد.
شاندهكهی پهرلهمان لەلایەن لێپرسراوی هێزی جێبەجێکارو لێپرسراوی یاساو لێپرسراوی کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری نوسینگەی بەڕێوەبەرایهتییهكهوە پێشوازیی لێكراو لهكۆبوونهوهیهكدا گفتوگۆیان لەسەر کێشەو گیروگرفتی سزادراوان کردو پاشان سەردانی ئهو هۆڵهیان كرد کەتووشبووهكان تێیدا كهرهنتین كراون و لەلایەن بەشی تەندروستی چاکسازییهكه چاودێری دەکرێن كهبەپێی دەرئەنجامی پشکنینەکان (٢٧) پشکنین پۆزەتیڤ دەرچووەو لەو ژمارەیەش سێ سزادراو باری تەندروستییان ناجێگیرە.
هەروەها لەگرتن و گواستنەوەی سلێمانی ژمارەیەک ڕاگیراو هەن کەچاوەڕێی یەکلابوونەوەی کەیسەکانیانن لەدادگاکاندا، بهڵام بەشێکیان کەیسەکانیان زۆر دواکەوتووەو یەکلانەبۆتەوە بەهۆی رێکارەکانی و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی لەدادگاکاندا.
لەکۆتایی سهردانهكهدا شاندی لیژنەکەی پەرلەمان هیوای زوو چاکبوونەوەیان بۆ تووشبووانی پەتاکە خواست و کەس و کاری زیندانیانیان دڵنیا کردەوە کە بەئەرکی سەرشانی خۆیان هەڵدەستن و هەوڵدەدەن کە لەگەل لایەنی پەیوەندیدار هەموو پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکرێت.