Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌ره‌وه‌رده‌و خوێندنی باڵا به‌دواداچوون بۆ پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندن له‌ زانكۆ ناحكومییه‌كان ده‌كات

بەمەبەستی بەدواداچوونی کارەکانیان و دڵنیابوون لەباشی تاقیگەکان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندن و کەمکردنەوەی کرێی خوێندن بەپێی بڕیارە کارپێکراوەکان، رۆژی چوارشه‌مه‌ 2020/7/8، شاندێكی لیژنه‌ی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی له‌ پەرلەمانی کوردستان كه‌پێكهاتبوو له عبدالسلام دۆڵه‌مەری سەرۆکی لیژنەو موسلم عبداللە جێگری سەرۆکی لیژنەو گەلاوێژ عبێد بڕیاردەری لیژنە، سەردانی زانکۆی تیشکی ناحکومیی لەھەولێر کرد.
له‌ دیدارێكدا باس له‌ره‌وشی خوێندن و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان و پرسی كه‌مكردنه‌وه‌ى كرێی خوێندن له‌ زانكۆ ناحكومییه‌كان كراو جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ كرایه‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامى ئه‌و بارودۆخه‌ى به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ هاته‌ پێش و قه‌یرانی دارایی به‌دوای خۆیدا هێنا.
هه‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا شاندى لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌شه‌ جیاجیاكانی زانكۆكه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه‌.