Skip to the content
Menu

لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ى پارێزگای دهۆك ده‌كات

به‌مه‌به‌ستى له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی 12ى ئاماده‌یى، ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 2020/7/14، شاندێكى لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ى زانستی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تیى عبدالسلام دۆله‌مه‌ڕى و ئه‌ندامییه‌تی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ى پارێزگای دهۆكى كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی په‌روه‌رده‌ى دهۆك باس له‌ ره‌وشی په‌روه‌رده‌و چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانى پۆلی 12ى ئاماده‌یی تاووتوێ كراو جه‌خت له‌پێویستیی ره‌خساندنی كه‌شێكی له‌بارو گونجاو بۆ قوتابیان و خوێندكاران و دابینكردنی سه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى ناو هۆڵه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ به‌پابه‌ندبوون به‌رێنماییه‌ خۆپارێزییه‌كان كرایه‌وه‌.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ پارێزگای دهۆك، شاندی لیژنه‌كه‌ی په‌رله‌مان سه‌ردانی زانكۆی ئه‌مریكی و كۆلێژو به‌شه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆی ناوبراویان كردو له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ستافی زانكۆكه‌ چه‌ندین پرسی په‌یوه‌ست به‌ سێكته‌رى خوێندنی باڵا تاووتوێ كرا.