Skip to the content
Menu

لیژنەی ئافرەتان تاوتوێی یاسای توندوتیژی خێزانی دەكات

دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆنا و جۆرێك لە وەستانی كاری لیژنەكان، پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە 27/7/2020 ، لەنجە ئیبراهیم دزەیی سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەكەی كرد كە ئەندامان و راوێژكارانی لیژنەكە تیایدا بەشداربوون.

لەم كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر ئەوەكرا كە میكانیزمی كاركردنی لیژنەكە کە لەماوەی رابردوو دیاریكرابوو بچێتە واری جێبەجێكردن و وەك خۆی هەنگاوەكانی بەرەو پێش ببەن، لەبەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی یاسای ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان كرا كە بۆ ئەم وەرزی یاسا دانانە پێشكەشی پەرلەمان بكرێت، هەر لەم كۆبوونەوەیەدا گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەهەمواری یاسای توندوتیژی خێزانی كرا، بەمەبەستی ئامادەكردنی راپۆرت و پێشكەشكردنی بەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان تاوەكو بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنەوە.

لەكۆتاییدا لیژنەكە بڕیاریدا دوای جەژنی قوربانی پیرۆز، زنجیرە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ رێكخراوەكانی ئافرەتان ئەنجام بدات، تاوەكو لە نزیكەوە گوێ‌ لە كێشەو و گرفتەكانیان بگرن و بەیەكەوە میكانیزمی چارەسەر دابنێن.