لیژنەی کاروباری تەندروستی گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی تەندروستی ھەرێم و پێشنیازە یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆش دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢/٧/٢٠٢ لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگەو مافی بەکاربەر، بەسەرپەرشتی د.صباح زێباری سەرۆکی لیژنەو بەئامادەبوونی جێگر‌و بڕیاردەر و ئەندامانی لیژنە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر بڕگەو ماددەکانی پێشنیازە یاسا ماف و ئەرکەکانی نەخۆش کرا و ئەندامانی لیژنە سەرنجەکانیان خستەڕوو ،دواترهه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئێستای ته‌ندروستی و توانای دامه‌زراوه ته‌ندروستییه‌كان و دوایین پێشهاته‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌هه‌رێمی كوردستان كرا به پشت به‌ستن به چاودێری كردن و به‌دواداچونی ئه‌ندامانی لیژنه له سنوری پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان.
لە کۆتای كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا كه بانگهێشتی وه‌زیری ته‌ندروستی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان بكرێت بۆ دانیشتنێکی ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خستنه‌ڕووی هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به بارودۆخی ته‌ندروستی هاوڵاتیان و په‌تای كۆرۆنا و پێشھاتە تەندروستیەکان .