Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا جەمیل علی دەکات

بۆکۆچیدوای زانای ئاینی مامۆستا جەمیل علی، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەداخەوە گوێبیستی هەواڵی کۆچیدوایی مامۆستا مەلا جەمیل علی، زانای ناوداری ئایینی لە شاری هەولێر بووم، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو و یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلام لە هەرێمی کوردستان دەکەم، داواکارم لە خوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات وئارامی بەهەموو لایەک ببەخشێت.

"انا لله وانا الیه راجعون"

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

١٨/٧/٢٠٢٠