جێگری سەرۆکی پەرلەمان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح ئاغا) کرد
بۆکۆچیدوایی ( حەسەن ساڵح ئاغا) کەسایەتی دیار و نیشتیمانپەروەری کوردستان و دەڤەری گەرمیان، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی ماتەمینی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان
بەڕێزان خانەوادە و کەس و کاری خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح ئاغا).
هەواڵی کۆچیدوایی خوالێخۆشبوو (حەسەن ساڵح ئاغا) خەمباری کردین، بەرێزیان ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتییەکی دیار و نیشتیمانپەروەری کوردستان و دەڤەری گەرمیان بوو، داواکارم لە یەزدانی مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە خانەوادە و کەس و کاری ببەخشێت.
انا لله وانا الیه راجعون
هێمن هەورامی
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
٢/٧/٢٠٢٠