سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان پیرۆزبایی له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌كات
![](/media/5959/kurdistan_parliament_drewaz.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132401583640000000)
به‌بۆنه‌ی یادی یازده‌هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی رێكخه‌رى گشتی و ئه‌ندامانى خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانى بزوتنه‌وه‌كه كرد كه‌ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ڕێز کاک عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ڕێكخه‌ری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌ڕێزان ئه‌ندامانی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به‌بۆنه‌ی 11 یازدهمین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی بەڕێزتان و سەرجهم ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م.
هه‌ر له‌م یاده‌دا سڵاو و دروود بۆ ڕۆحی ڕه‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فا، داینه‌مۆی فیكری و سیاسیی بزوتنه‌وی گۆڕان و خەباتی ڕزگاریخوازی میللەتەکەمان ئەنێرین.
دامه‌زراندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌لومه‌رجێكدا بوو كه‌ئۆپۆزسیۆن وه‌ك ته‌واوكه‌رێكی پایه‌و ستوونه‌كانی دیموكراسی و پێویستییه‌كی قۆناغه‌كه هاتە بوون و ئەزموونی هه‌رێمی کوردستانی گەشاندەوە.
ئومێده‌وارم ئه‌م یاده ببێته‌مایه‌ی لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان و قووڵبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و یه‌كڕیزیی نێوماڵی كورد، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كان و زاڵبوون به‌سه‌ر قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه‌كانی كوردستان، پارێزگاریكردن له‌ده‌سكه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی، تێپه‌ڕاندنی ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسی و ئابوورییە ناوخۆییەی كه‌به‌رۆكی گرتووین.
دووباره پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م، هیوای به‌رده‌وامی و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم..
د.ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2020/7/25