له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆدا
دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ناوچه سنوورییه‌كان و په‌تای كۆڕۆنا تاووتوێ كرا
سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 27/7/2020، به‌سه‌رۆكایه‌تیی د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان و منى نبى قه‌هوه‌چى سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (6)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان به‌ناوى خوا‌و گه‌لی كوردستانه‌وه دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه، پاشان له‌لایه‌ن منى نبى قه‌هوه‌چی سكرتێری په‌رله‌مان به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه خوێندرایه‌وه كه له‌پێنج خاڵ پێكهاتبوو خاڵی یه‌كه‌م یه‌كه‌م بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پڕۆژه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه پشت به‌ستن به بڕیاری ژماره (5)ی ساڵی 2020 و حوكمی مادده‌كانی (79، 80)و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌مادده‌ی (83)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - پرۆژه یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان).
2 - پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
3 - پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق).
خاڵی دووه‌میش بریتی بوو له‌ده‌نگدان له‌سه‌ر داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له‌ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی خاڵی (1، 2) له‌برگه‌ی دووه‌می مادده‌ی (25) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
خاڵی سێیه‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرت و گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
1 - خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه‌و ناوچه كورستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه، به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه)و (وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا)و ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
2 - خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی هاوبه‌شی لیژنه‌ی (كاروباری پێشمه‌رگه)و (ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێیه‌كان)و (په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕه‌وه‌ندی كوردستانی) سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه سنوورییه‌كان.
3 - خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌په‌تای (كۆڕۆنا) كۆڤید19، به‌ئاماده‌بوونی (وه‌زیری ناوخۆ)و (وه‌زیری ته‌ندروستی) له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
خاڵی چواره‌میش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی یاسای (ماف و ئه‌ركی نه‌خۆش له‌هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
خاڵی پێنجه‌م و كۆتایى به‌رنامه‌ی كاریش بریتی بوو له‌خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به (دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان) به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان وه‌زیری دارایی و ئابووری وه‌زیری پلاندان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانووستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان-عیراق.
هه‌روه‌ها سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ى دانیشتنى پێشووى په‌رله‌مان و ناوى ئاماده‌نه‌بووانی دانیشتنی پێشوو و كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كان به‌مۆڵه‌ت و بێ مۆڵه‌تى خوێنده‌وه.
به‌ر له‌ده‌ستكردن به‌به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه به‌پێی خاڵی په‌یڕه‌وی چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پرسیار سه‌باره‌ت به‌بڕیارى ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رى سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی به‌شێك له‌دادوه‌ران و دۆخی دارایی و مووچه‌و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان خرانه‌ڕوو.
له‌به‌رامبه‌ردا د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پرسیارانه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستانى دایه‌وه، سه‌باره‌ت به‌پرسه‌كانی دۆخی دارایی و مووچه‌و ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌دانیشتنی سبه‌یدا به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرانى دارایی و ئابووری و پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداو سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌تێروته‌سه‌لی باس له‌و پرسانه ده‌كه‌ین.
سه‌باره‌ت به‌بڕیارى ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رى سه‌باره‌ت به‌درێژكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نی خانه‌نشینیی به‌شێك له‌دادوه‌ران، سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: "ئێمه وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان هه‌م ئه‌مساڵ هه‌م ساڵی پاریش كه به‌ڕێزانیان ته‌مه‌نی یاسایی خۆیانیان درێژكرده‌وه، ته‌مه‌نی كاركردنی خۆیان، جگه له‌وه‌ى كه‌بڕوای ته‌واومان به‌جیاكردنه‌وه‌ى هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه هه‌یه، به‌فه‌رمی ئاگادارمان كروونه‌ته‌وه كه‌ئه‌وه‌ى ئه‌وان كردوویانه یاسا شكێنییه‌و جێبه‌جێكردنی یاسایه‌كی فیدرالییه به‌بێ ئه‌وه‌ى له‌هه‌رێمی كوردستان به‌ركار كرابێ له‌كاتێكدا ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان بۆشایی یاساییمان نییه، بۆ ئه‌مساڵیش جگه له‌وه‌ى وێنه‌یه‌كمان بۆ خۆیان ناردووه به‌هه‌مان شێوه نوسراوێكمان به‌فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوامان لێكردوون كه‌ته‌به‌عه‌ی مالیی ئه‌و بڕیاره نایاسایی هه‌ڵنه‌گرێ و بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیش بۆئه‌وه‌ى ئاگاداریان بكاته‌وه ئه‌وه‌ى كراوه یاسا شكێنییه".
پاشان به‌پێی خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ی كار له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی په‌رله‌مان، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروبارى یاساییه‌وه خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای (له‌ئه‌ستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان)و پێشنیازی یاسای (به‌ڕێوه‌بردن و پاراستنی شوێنه‌وارو كه‌له‌پوور له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق)و پێشنیازی یاسای (ڕێكخستنی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌هه‌رێمی كوردستان-عیراق) كرا‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مانه‌وه ئاراسته‌ی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى په‌رله‌مان كران و داواشى لێ‌كردن كه‌په‌له بكه‌ن له‌ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كانیان بۆئه‌وه‌ى راسته‌وخۆ له‌دواى جه‌ژن خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میان بۆ بكرێت.
به‌پێی خاڵی دووه‌می به‌رنامه‌ى كاریش داواكاریی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌ڕێز (سۆران عمر سعید) له ئه‌ندامیه‌تیی په‌رله‌مان خرایه ده‌نگدانه‌وه‌و له‌كۆی 89 ئه‌ندامی ئاماده‌بوو به ده‌نگی 55 ئه‌ندام په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به‌خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ى كار‌و به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌مى ئه‌و خاڵه كه‌به‌ئاماده‌بوونی شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ و د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستاندن له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، به‌پێی خاڵی په‌یڕه‌وی و له‌به‌ر گرنگی و هه‌ستیاریی بابه‌ته‌كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی ئه‌وه‌ی خسته ده‌نگدانه‌وه كه‌په‌خشی راسته‌وخۆ رابگیرێت و ئه‌و پێشنیازه‌ش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم و لیژنه‌ی كاروبارى پێشمه‌رگه له‌په‌رله‌مانی كوردستان راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شی هه‌ردوو لیژنه‌ى ناوبراو سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه خوێندرایه‌وه‌و چه‌ند پرسیارێكیش سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئه‌منی و سیاسی و ئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زراه‌تی به‌رگریی عێراق بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه‌و ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی ئه‌و ناوچانه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییه‌ى كه له‌وناوچانه دروستبوون و دانوستاندنه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی به‌غدا ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم كه ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوون كران.
پاشان له‌لایه‌ن وه‌زیرانی ئاماده‌بوو ره‌وشی سیاسی و ئه‌منی و تێڕوانین و هه‌ڵوێست و هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌و ماده‌ى 140ى ده‌ستوورو هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌و ئه‌نجامى گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندو پرسی ئه‌و ناوچانه له‌و دانوستاندنانه‌دا خسته‌ڕوو و تیایدا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كخستنه‌وه‌ى نێو ماڵی كورد‌و یه‌كگووتارى و یه‌كهه‌ڵوێستیی لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌و ناوچانه‌و بێده‌نگ نه‌بوونیان به‌رامبه‌ر به‌و ته‌عریب و ناحه‌قییانه‌ى كه له‌و ناوچانه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كورد‌و پێكهاته‌كانی تر ده‌كرێت كرده‌وه، هه‌روه‌ها داوای كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ی ماده‌ی 140ى ده‌ستوورو ئاساییكردنه‌وه‌ى بارودۆخی ئه‌و ناوچانه‌و پێویستیی گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ ئه‌و ناوچانه به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشوویه‌كی كورتی راگه‌یاندو سه‌عات 2:30ى پاشنیوه‌ڕۆ دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێكرده‌وه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی و پێشنیاز سه‌باره‌ت به‌دۆخی ئه‌و ناوچانه خرانه‌ڕوو و له‌قسه‌كانیاندا جه‌ختییان له‌سه‌ر پێویستیی كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه‌ی ماده‌ی 140ى ده‌ستوورو پێویستیی ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی ئه‌و ناوچانه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای عێراق بۆ پاراستنى خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه به‌بێ جیاوازى و پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆشاییه ئه‌منییانه‌ی كه‌هه‌ن له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ى مه‌ترسیی تیرۆریستانی داعش له‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كرده‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاریشیان سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامى دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداو دانوستاندنه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش له‌و ناوچانه ئاراسته‌ی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد‌و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان دایه‌وه.
پاشان به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌م له‌ماده‌ی (48)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان سه‌رۆكی په‌رله‌مان پێشنیازی ئه‌وه‌ى كرد خاڵی پێنجه‌می به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنه‌كه كه‌بریتییه له‌خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری سه‌باره‌ت به(دۆخی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان)، بكرێته خاڵی چواره‌می به‌رنامه‌ى كار بۆئه‌وه‌ى له‌دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌مه‌دا ببێته خاڵی یه‌كه‌می به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كه‌و ئه‌و پێشنیازه‌ش خرایه ده‌ىنگدانه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ په‌سند كرا.
دواتر به‌پێی بڕگه‌ی دووه‌م له‌خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌و وه‌زیرى ناوخۆ‌و وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانی (پێشمه‌رگه، ناوخۆ‌و ئاسایش و ئه‌نجوومه‌نه خۆجێییه‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردستانی)، راپۆرتی هاوبه‌شی هه‌رسێ لیژنه‌كه سه‌باره‌ت به‌دۆخی ناوچه سنوورییه‌كان خوێندرایه‌وه‌و تیایدا به‌وردى به‌داتاو زانیارى ئه‌نجامی سه‌ردانه مه‌یدانییه‌كانی ئه‌و سێ لیژنه لاوه‌كییه‌ى كه‌بۆ سنووره‌كانی هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ى هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیاندابوو بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی ئه‌و ناوچه سنوورییانه‌و ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه گیانی و مادى و مه‌عنه‌وییانه‌ی كه له‌ئه‌نجامی له‌شكركێشییه‌كان و تۆپبارانكردنه‌كانی ئه‌و ناوچه سنوورییانه له‌لایه‌ن توركیا‌و ئێرانه‌وه به‌ر خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه كه‌وتوون خسته‌ڕوو و چه‌ندین راسپارده‌شیان بۆ سنوورداركردن و رێگه‌گرتن له‌و له‌شكركێشى و تۆپبارانكردنانه‌و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كه‌به‌رپرسه له‌پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق خسته به‌رده‌م نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم كرد.
پاشان له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه روونكردنه‌وه‌ى پێویست له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینیی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان و هۆكاره‌كان و پاساوه‌كانی ئه‌و وڵاتانه بۆ له‌شكركێشی و تۆپبارانكردنى ئه‌و ناوچانه‌و مه‌ترسییه‌كانى به‌رده‌وامبوونى و پێویستیی چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆئه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ راگرتنى ئه‌و جۆره پێشێلكارییانه‌و پاراستنی سه‌روه‌ریی خاكی عێراق، هه‌روه‌ها داواشیانكرد ئه‌و هێزو لایه‌نه كوردییانه‌ی كه بوونه‌ته پاساو بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی وڵاتانی دراوسێ بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم ره‌چاوی بارودۆخ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و قه‌واره‌ى هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌و ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندی راسپارد به‌ڕه‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وه‌ڵامی نوێنه‌رانی حكومه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.
دواتر سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشوویه‌كی كورتی راگه‌یاندو سه‌عات 9ى شه‌و به‌شی سێیه‌می دانیشتنه‌كه ده‌ستی پێكردو به‌پێی بڕگه‌ی سێیه‌م و كۆتایی له‌خاڵی سێیه‌می به‌رنامه‌ی كار كه‌تایبه‌ت به‌په‌تای كۆڕۆنا كۆڤید19 و به‌ئاماده‌بوونی د.سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستی و رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆ‌و د.ڤالا فه‌رید وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌چوو، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستییه‌وه راپۆرتێك كه‌له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه سه‌باره‌ت به‌په‌تای كۆڕۆنا كۆڤید19 ئاماده كرابوو خوێندرایه‌وه، دواتر د.سامان به‌رزنجی وه‌زیرى ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ شۆوه راپۆرتێكی تێروته‌سه‌ل سه‌باره‌ت به‌ڤایرۆسی كۆڕۆناو سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌وڵاتی چین و دواتر گه‌یشتی به‌هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كان و رێكاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه و رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ئه‌و په‌تایه‌و نیشانه‌كانی تووشبوون و چۆنیه‌تیی گواستنه‌وه‌ى و هه‌روه‌ها به‌داتا ژماره‌ی تووشبووان و گیانله‌ده‌ستدان و چاكبوونه‌وه‌ى به‌گوێره‌ى پارێزگاكان و ره‌گه‌زو ته‌مه‌ن و قۆناغه‌كانی سه‌رهه‌ڵدان و هه‌ڵكشان و ژماره‌ى پشكنینی ئه‌نجامدراو كێشه‌و گرفته‌كان خسته‌ڕوو.
هه‌ر له‌راپۆرته‌كه‌یدا وه‌زیرى ته‌ندروستی ئامانجه ستراتیجییه‌كان و پڵانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ی تووشبووان و به‌پێی سیناریۆكان له‌كاتی هه‌ڵكشانی خێرای ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كان و ئاساییكردنه‌وه‌ى ژیان خسته‌ڕوو و ستایشی رۆلی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رجه‌م ژووره‌كانی پۆپه‌راسیۆنه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كرد.
پاشان رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆى حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌قۆناغه‌كانی رێكاره‌كانی خۆپارێزی و پێكهێنانی ژووره‌كانی ئۆپه‌راسیۆن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆڕۆناو سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆو راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كان و داخستنی سنووره‌كان و راگرتنی هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان و چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێكارانه له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاكه‌و ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ی كه‌رووبه‌ڕووی كاره‌كانیان بۆته‌وه خسته‌ڕوو.
پاشان له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه چه‌ندین سه‌رنج و تێبێنی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی و نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌موكوڕییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كه‌میی پێداویستییه پزیشكییه‌كان و شێوازی پشكنینه‌كان و رێكاره‌كانی خۆپارێزی خرانه‌ڕوو و داوای پاشاداشتكردنی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستییان كرد به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه‌له‌پێشه‌وه‌ى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه دابوون، هه‌روه‌ها چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی وه‌زیرانى ته‌ندروستی و ناوخۆ كرد‌و ئه‌وانیش وه‌ڵامی پێویستیی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان دایه‌وه‌و روونكردنه‌وه‌ى پێویستیشیان له‌سه‌ر سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازه‌كانی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خسته‌ڕوو.
له‌كۆتاییدا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان سوپاسی لیژنه‌ی كاروبارى ته‌ندروستیى كرد بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زیرى ته‌ندروستیی كرد بۆ ئاماده‌بوونی و روونكردنه‌وه‌كانی و به‌مجۆره كۆتایى به‌دانیشتنه‌كه هێناو رایگه‌یاند: "سبه‌ی سه‌عات 11ى پێشنیوه‌ڕۆ كۆده‌بینه‌وه".