لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن سه‌ردانی شاره‌وانییه‌كان و كه‌رتی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌كات
![](/media/5896/kurdistan_parliament_lsharawani.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=132391233440000000)
به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كارى شاره‌وانییه‌كان و كه‌رتى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن له‌پارێزگاكانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه 2020/7/13، لیژنه‌ی شاره‌وانی و گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن و گه‌شتوگوزار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی لقمان وه‌ردى سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی به‌دواداچوون و له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌كارو ئه‌ركى شاره‌وانییه‌كان و كه‌رتی گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌پارێزگاكانی هه‌رێم تاووتوێ كرا‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه بڕیاریدا سه‌ردانی مه‌یدانیی پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك بكات و له‌نزیكه‌وه ئاگادارى كار‌و كێشه‌و داواكارییه‌كانیان بێت و به‌دواداچوونیان بۆ بكات به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه بڕیاریدا سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بكات بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كاروبارى فڕۆكه‌خانه‌كه.