لیژنه‌ی یاسایی راپۆرتى كۆتایی سه‌باره‌ت بهپێشنیازهیاسای ماف و ئه‌ركى نه‌خۆش ئاماده ده‌كات
![](/media/5940/kurdistan_parliament_lyasaee.jpg?anchor=center&mode=crop&width=800&height=600&rnd=132398313250000000)
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی راپۆرتى كۆتایی سه‌باره‌ت بهپێشنیازهیاسای ماف و ئه‌ركى نه‌خۆش، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/7/21، لیژنه‌ی كاروبارى یاسایی له په‌رله‌مانى كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی بژار كۆچه‌ر سه‌رۆكی لیژنه‌و ئاماده‌بوونی جێگرى سه‌رۆكی لیژنه‌و بڕیارده‌رو ئه‌ندامان و راوێژكارانی لیژنه‌كه كۆبووه‌وه.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌یاسای ماف و ئه‌ركى نه‌خۆش له‌دانیشتنێكی پێشووترى په‌رله‌ماندا خرابوونه‌ڕوو و و له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى تره‌وه پشتگیریان به‌ده‌ستهێنابوو ده‌خرێنه نێو راپۆرتهكهوهو ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ى بخرێته به‌رنامه‌ى كارى دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می بۆ بكرێت.