Skip to the content
Menu

لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا جه‌میل عه‌لى دەكات

بۆكۆچیدوایی مامۆستا وبانگەوازخواز وكەسایەتی ئایینی شاری ھەولێر، لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی لەپەرلەمانی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا جەمیل عەلی كرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای گەورە ومیھرەبان

بەداخ وپەژارەوە هەواڵی کۆچیدوایی مامۆستا مەلا جەمیل عەلی، كەسایەتی ئایینی ناسراوی كوردستانمان بیست.

پرسە وسەرەخۆشی خۆمان ئارستەی بنەماڵە وكەس وكاریان دەکەین، لەخوای گەورە داواكارین گیانی رەحمەتی بە بەهەشت شاد بکات، وئارامی و دڵنەواییش بە ھەموولایەك ببەخشێت.

"انا لله و انا الیه راجعون"

لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

پەرلەمانی کوردستان

١٧/٧/٢٠٢٠