هێمن هه‌ورامی پێشوازی له كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه 2020/7/19، هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له كوانگ چین چۆی كونسوڵی گشتیی كوریای باشوور له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیدارێكدا هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه سوپاس و ستایشی حكومه‌ت و گه‌لی كوریای باشووری كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوو و له‌ئێستاشدا به‌رده‌وامن له‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و له‌ڕووی مرۆیى و ئابووری و وه‌به‌رهێنان و چه‌ندین كاریان كردووه بۆ بووژاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هیوای خواست ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه به‌رده‌وام بێت و رۆلی كوریای باشوور‌و كۆمپانیاكانى ئه‌و وڵاته‌شی له‌و بوارانه‌دا به‌رز‌نرخاندو داواشی له‌كونسوڵی كۆریای باشوور كرد كه‌هانى كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ى بدات بۆ ئه‌نجامدانی وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌ئێستا ئاسانكارییه‌كی زۆر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كراوه.
هه‌ر له‌دیداره‌كه‌دا هێمن هه‌ورامی دواپەرەسەندنەکانی دۆخی تەندروستی و قه‌یرانی ئابووری و کێشە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا كه‌ئێستا گفتوگۆكان به‌رده‌وامییان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن، هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی بۆ پرۆسه‌ی چاكسازی خسته‌ڕوو و ئاماژه‌شی به‌دانیشتنی ژماره (5)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان كرد كه‌په‌رله‌مان بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ خولی به‌هاره‌ی خۆی درێژ كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت بۆ گفتوگۆكردنى سه‌رجه‌م ئه‌و پرسانه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكران به‌ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌هه‌ر پرسێك له‌و پرسانه له‌دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.
لای خۆیه‌وه كوانگ چین چۆی كونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور له هه‌رێمی كوردستان، ستایشی هەنگاوەکانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستانى له رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆڕۆناو هه‌نگاوه‌كان بۆ جێبەجێکردنی پرۆسه‌ی چاکسازی کرد، هاوکات پشتیوانیی خۆشی نیشاندا بۆ ئەنجامدانی دیالۆگێکی راستەقینە لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغداو هیوای خواست کێشەکان بەدیالۆگ و لەچوارچێوەی دەستووری عێراقدا چارەسەر بکرێن.
جه‌ختیشی له پته‌وكردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆریای باشوور كرده‌وه‌و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی بۆ پشتیوانیكردن له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی.