Skip to the content
Menu

هێمن هەورامی پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی هونەرمەند (شێرزاد عبدالرحمن) کرد

بۆکۆچیدوایی هونەرمەند و رۆژنامەنووس (شێرزاد عبدالرحمن)، هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادە و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووسانی کوردستان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی هونەرمەند و رۆژنامەنووس (شێرزاد عبدالرحمن)م بیست.

بەم بۆنە خەمناکەوە هاوخەمی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار وهونەرمەندان و رۆژنامەنووسانی کوردستان دەکەم ، خوالێخۆشبوو ساڵانێکی زۆرە لەبواری رۆژنامەگەری و کاری هونەرییەوە رۆڵی کاریگەری هەبووە و جێدەستی دیارە ، لە یەزدانی مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بە خانەوادە و هاورێیانی ببەخشێت.

"انا لله وانا الیه راجعون"

هێمن هەورامی

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان

٨/٧/٢٠٢٠