پرسەنامەیەک لە لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچی دوایی شێخ محەمەد شێخ عبدالكریم كەسنەزانی
لێژنەی ئەوقاف و کارباری ئایینی لە پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی کۆچیدوایی شێخ محەمەد شێخ عبدالكریم كەسنەزانی رابەری تەریقەتی قادری، پرسەنامەیەکی ئاراستەی کەس وکارو خانەوادە و دەروێشانی تەریقەتی قادری کەسنەزانی کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پرسەنامەکەیە:
بەناوی خوای گەورەومیھرەبان
خەمناک و دڵگرانین بۆ کۆچیدوایی كەسایەتی ناوداری جیھانی ئیسلامی جەنابی شێخ محمد شێخ عبدالکەریم کەسنەزانی ڕابەری تەڕیقەتی قادری، كەلەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆبیری میانەرەوی وتەریقەت .
بەم بۆنەیەوە پرسەو سەرەخۆشی لیژنەی ئەوقاف وكاروباری ئایینی ئاراستەی كەس وكارو خانەوادەو دەروێشانیی دەكەین خۆمان بەھاوبەشی خەمیان دەزانین، و داواكارین خوای گەورە رەحمەتی بە بەهەشتی بەرین شاد بکا و سەبوری و دلنەوایی بە ھەموولایەك ببەخشی.
"انا للە وانا الیە راجعون"
لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپەرلەمانی کوردستان
٤/٧/٢٠٢٠