پهیامی پیرۆزبایی سكرتێری پهرلهمان بهبۆنهی جهژنی قوربانی پیرۆز
بهبۆنهی هاتنهوهى جهژنی قوربانی پیرۆز، منى نبى قهوهچی سكرتێری پهرلهمانی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرجهم خهڵكی كوردستان و عێراق و جیهان دهكات كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، لەناخی دڵمەوە گەرمترین پیرۆزبایی لەسەرجەم خەڵکی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەگشتی دەکەم، پیرۆزبێت لەسەرجەم خانەوادەی سەربەرزی شەھیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
بەئومێدم هاتنەوەی ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتەمایەی خێرو خۆشی و ئارامی و سەقامگیریی زیاتر بۆ گەلی کوردستان و ھاندەرێکی بەھێزبێت بۆ ڕێکخستنەوەی نێوماڵی کوردستان و یەکخستنی سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان لەپێناو تەبایی سیاسی و خزمەتکردنی زیاتر بەھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان، هەروەها ببێتەمایەی تەبایی و خۆشەویستی و لێبووردەیی و قووڵبوونەوەی زیاتری پێکەوەژیانی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان.
بەداخەوە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆناو بەردەوامیی قەیرانی دارایی، هاووڵاتییانی تووشی بارودۆخێکی سەختی ژیان کردۆتەوە، تاکە ڕێگەی سەرکەوتن بەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنادا خۆپارێزی و جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانە، بۆیە داواکارم لەهەموو هاونیشتیمانیانی خۆشەویست کەبەردەوام بن لەجێبەجێکردنی رێنماییەکانی تەندروستی و پشتیوان بەخواو هاوکاری و هەماهەنگیی هەموو لایەک لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەم دۆخە سەختەش تێدەپەڕێنین و رووەو ئاسۆ بەئومێدەوە بەرەو داهاتوو هەنگاو دەنێین.
دووبارە جەژنی قوربانى پیرۆز لەگشت ھەرێمی کوردستان پیرۆزبێت و هەمیشە شادو سەرفراز بن.
منی نبی قھوچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان