Skip to the content
Menu

پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەی دایکە عائیشە دەکات

بۆ کۆچیدوایی دایکە عائیشە ، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان خانەوادە و کەس وکاری دایکی شەهیدان دایکە عائیشە.

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچیدوایی دایکە عائیشەمان پێگەیشت، دایکە عائیشە دایکی سێ شەهیدی قارەمانی پێشمەرگە بوو، نموونەی باڵای خۆڕاگری و گیانفیدایی ژنی کورد و قارەمانێتی ئەم میللەتە بوو، بە ناوی پەرلەمانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی کەس و کاری دایکە عائیشە و تەواوی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەکەین، گیانی ئەم دایکە قارەمان و ڕەمزی خۆڕاگرییە هەمیشە شاد بێت و ئارامی بە خانەوادە و کەس و کاری ببەخشێت.

"انا لله وانا الیه راجعون"

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان

٢٧/٧/٢٠٢٠