پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان کرد، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:
به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، گه‌رمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاسته‌ی موسڵمانانی كوردستان وعێراق وجیهان ده‌كه‌ین، ئومێده‌وارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خۆشی وئۆقره‌یی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی كوردستان، ده‌رباز بوونی وڵاته‌كه‌مان له سه‌رجه‌م ناخۆشی و قەیرانە‌كان و تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغە دژوارە.
هیوادارم له‌م جه‌ژنه‌دا هێز و لایەنە سیاسیەکان ئامێزی ته‌بایی و برایه‌تی بۆ یه‌كتری بكه‌نه‌وه، وئارامی وسه‌قامگیری باڵبكێشێت به‌سه‌ر هەرێمەکەماندا.
داواكارین له خوای گه‌وره ده‌رگای ره‌حمه‌ت و بە‌زه‌یی خۆی به‌سه‌ر نیشتمانه‌كه‌ماندا بكاته‌وه، وهەرچی زووه شیفا وچاكبوونه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بۆ هاوڵاتیانمان بنێرێت، و وڵاته‌كه‌مان ده‌ربازی بێت له‌سه‌رجه‌م نه‌هامه‌تی و ناخۆشیه‌كان.
دووباره جه‌ژنتان پیرۆز بێت، خوای گه‌وره نزا‌و پاڕانه‌وه‌ی موسڵمانان قبووڵ بكات.
د. ڕێواز فایه‌ق
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
30/7/2020